رۆژێك پشوو راگه‌یه‌ندرا

admin 20/08/2019 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ژمارەیەك لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عێراق ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی "جەژنی غەدیر"وە دەكەنە پشووی فەرمی.

ئەنجوومەنی پارێزگاكانی (واست، بابل، میسان، كەربەلا، دیوانیە، زیقار، بەسرە) بڕیاریاندا سبەی سێشەممەی 20-8-2019 بەبۆنەی جەژنی "غەدیر"ەوە بكه‌نه‌ پشوو.

ساڵانە موسڵمانانی شیعە ڕۆژی 18ی زیلحیجە، كە ئەمساڵ دەكاتە 20ی ئاب، له‌ ژێر ناوی "جەژنی غەدیر" ئاهەنگ دەگێڕن و دەیكەنە پشوو، ئەویش وەك موسڵمانانی شیعە باسی ده‌كه‌ن، "لەو ڕۆژەدا لە ناوچەی غەدیر پێغەمبەر (د.خ) لەدوای (حەجی ماڵئاوایی) وەسیەتی بۆ ئیمامی عەلی كردووە تاوەكو باش كۆچی دوایی خۆی ببێتە خەلیفەی موسڵمانان".