گەرمیان... بەتۆمەتی دزی كردن چواركەس دەستگیردەكرێن

20/08/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرٍایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار كەس دەستگیربكەن كەدەستیان لەچەن حاڵەتێكی دزیكردندا هەبووە.

 


علی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرٍایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەن هاوڵاتیەك لەگەڕەكەكانی سیروان، شەهیدان، شیروانە، حەمرین، سكاڵایان تۆماركرد كەلەلایەن چەن كەسێكەوە دزیان لێكراوەو گەنم و حەیوانیان دزراوە كە بەمەبەستی قوربانی كڕیبویان، دوای لێكوڵینەوەو بەدواداچونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار كەس دەستگیربكەن كەدەستیان لەچەند حاڵەتێكی دزیكردندا هەبووە.

 


هەروەها وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەچەندین حاڵەتی دزینی مەڕو ماڵات و زیاتر لەیەك تەن گەنمی هاوڵاتیەكیان دزیوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (444) بەندكراون لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.