هۆكاری‌ دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنج ئاشكراده‌كرێت

admin 20/08/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لقی‌ هه‌ولێری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ئاشكرایده‌كات پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێكیان پێنه‌كراوه‌ سه‌رفی‌ بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت:"ئێمه‌ هیچ پاره‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌"، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكه‌كه‌ی‌ عیراقیش له‌هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پاره‌یه‌ هه‌یه‌و بڕیارمان پێ نییه‌".

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریەكان، تائێستا له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بانكه‌كان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ ماون موچه‌ وه‌ربگرن حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كات.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش ڕایگه‌یاند، "پاره‌ی‌ پێویستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێم، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ و دوسبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش بڵاوبكرێته‌وه‌".

‌حاجی‌ عابد مزوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لقی‌ هه‌ولێری بانكی‌ ناوه‌ندی عیراق وتی‌:"تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ ته‌مویلی‌ تایبه‌ت به‌پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستمان".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر ته‌مویله‌كه‌مان له‌به‌غداوه‌ بۆ بكرێت، پاره‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ ده‌كه‌ین".

 

 

 

 

 

 

snn