دوا زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 5 بزانن

20/08/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەیوەندی بەچەند كێشەیەكی تەكنیكییەوە هەیە.

(ئەحمەد حاجی رەشید) ئەندامی لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ماوەی سێ مانگە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەدوای (20) ی مانگەوە ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە بیخاتە سەر حیسابی حكومەتی هەرێم دەیخاتە سەر حیساب بانكی هەرێم، ئەمەش بەبەراورد بە مانگەكانی سەرەتای ساڵ چەند رۆژێك ناردنی پارەكە دواكەوتووە.

وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق لە رووی داراییەوە لەچوارچێوەیە وەزارەتێك مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕە پارەیە دەكات كە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، بۆیە لەریزبەندی خشتەی خۆیدا لەدوای (20) ی مانگەوە جێگری كردووە.

(ئەحمەدی حاجی رەشید) بۆ ماڵپەڕێكی نزیك لەیەكێتی رایگەیاندووە: هیچ كێشەیەك لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نیەو چاوەڕوان دەكرێت لەزووترین كاتدا پارەكەی بەغدا بخرێتە سەر حیساب بانكی هەرێم.

ئەمەش لەكاتێدایە، بەوهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە خاوبۆتەوەو لە پێنجی ئابەوە تەنها مووچەی چەند وەزارەتێكی دابەشكردووە.