ئامێدی...فرۆكە جەنگیەكانی توركیا ئۆتۆمبێلیكی پەكەكە دەكەن ئامانج،قوربانی دەكەوێتەوە

20/08/2019 - 14:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆسێ شەممە 20/8/2019 لە سنوری قەزای ئامێدی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیائۆتۆمبێلێكی گەریلاكانی پەكەكە دەكەن ئامانج و چەند گەریلایەك دەبنە قوربانی.


سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە "كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی گەریلاكانی پەكەكەیان لە نزیك گوندی بابیرێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان كردوە بەوهۆیەشەوە ئۆتۆمبێلێكی گەریلاكانی پەكەكە لە جۆری (بیكاب - تۆیۆتا، كەوتەتە بەر بۆردوومانەكە و چەند گەریلایەك گیانیان لەدەستداوە".

سەرچاوەكان ئاماژەشیان بەوە داوە " تائێستا بۆردوومانی توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بەردەوامە و زیانی زۆریش بەر رەزوباخی ھاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەكە كەوتووە"