تونێلێكی نوێ بۆدەربەندیخان دروست دەكرێت

20/08/2019 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی ئاوادانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی كۆنی تونێلی ئێستای دەربەندیخانەوە لەماوەی داهاتوودا تونێلێكی نوێ بۆدەربەندیخان دروست دەكرێت.


دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی بەسەركردنەوەی شووقەكانی كرێنشینان لە هەولێر، لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند"لەبەر ئەوەی تونێلی دەربەندیخان زۆر كۆنە، بڕیارە تونێلێكی نوێ بۆ دەربەندیخان درووست بكەین".

راشیگەیاند: " لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، جووت سایدی نێوان سلێمانی- كەلار تەواو دەبێت و هەوڵ دەدەین تونێلە نوێكەی دەربەندیخان لەهەمان ماوە تەواو بێت".

لەبارەی هێڵی ئاسنین، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن گووتی: "پڕۆژەكەمان داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران و هەركاتێك پەسەند كرا، رایدەگەیەنین".