بافڵ تاڵەبانی: چیتر بۆ بەستنی كۆنگرە، كات بەفیڕۆ نادەین

20/08/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بافڵ تاڵەبانی كورە گەورەی جەلال تالەبانی رایدەگەیەنێت چیتر رێگە نادەین بەناوی یەكێتییەوە، شەرعییەت بە دەستەگەری و پشك پشكێنە بدرێت و موزایەدەش بەناوی خوێنی شەھیدانەوە بكرێت و بۆ بەستنی كۆنگرە، كات بەفیڕۆ نادەین .

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان ، لەگەڵ سكرتاریەت و لێپرسراوی كۆمیسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاندوە" چیتر رێگە نادەین بەناوی یەكێتییەوە، شەرعییەت بە دەستەگەری و پشك پشكێنە بدرێت و موزایەدەش بەناوی خوێنی شەھیدانەوە بكرێت."

.لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەسەر دوا ھەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیی كراوە و لای خۆیانەوە ئەنجومەنی ناوەندی، جەختیانكردەوە لەسەر پێشنیاری بەستنی كۆنگرە لە رۆژی شەھیدی یەكێتییدا و ئاماژەیان بە ھەوڵەكانیان كرد بۆ یەكخستنی ھێز و تواناكان لە پێناو یەكێتیی ناو یەكێتیی .

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند ، چیتر بۆ بەستنی كۆنگرە، كات بەفیڕۆ نادەین و كۆنگرەی یەكێتییانە دەبەستین، قۆناغێكی نوێش لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێكی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەكەمان دەستەبەردەكەین، چونكە ئەمە بەڵێنە داومانە بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و جێبەجێی دەكەین.