به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر سزادران

20/08/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌هۆی دواکەوتنی مووچەكانیان ژماره‌یه‌ك فه‌رمانه‌ر  یه‌ك رۆژ بایكۆتی دەوامیان كردوو و له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ نه‌هاتوو سزادده‌درێن

یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ یه‌ك رۆژ سزا دراوه‌ وتی: "مانگی رابوردوو به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه‌، 52 فه‌رمانبه‌ری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانى یه‌ك رۆژ نه‌هاتینه‌وه‌ بۆ دەوام و بایكۆتی ده‌واممان كرد، به‌ڵام به‌ نه‌هاتوو بۆمان ئه‌ژمار كراوه‌و سزادراوین".

له‌به‌رامبه‌ردا، د.ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانکۆی سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ بێ هیچ كێشه‌یه‌ك رۆژێك نه‌هاتنه‌وه‌ بۆ ده‌وام، بۆیە به‌نه‌هاتوو بۆیان ئه‌ژماركراوه‌".

وتیشی: "رۆژێك دواى نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بۆ ده‌وام، مووچه‌ی خوێندنی باڵا دابه‌شكراوە".

باسی له‌وه‌شكرد: له‌ كوردستاندا خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی نه‌بووه‌ تا ئێمه‌ سزایان نه‌ده‌ین، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ بێ پرسكردن و له‌ خۆیانه‌وه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌وام و ئێمه‌ش به‌ نه‌هاتوو بۆمان تۆماركردوون.