ته‌نها له‌ یه‌ك لایه‌ن.. بزانه‌ حزبه‌كان مانگانه‌ چه‌ند له‌ بودجه‌ی گشتی ده‌به‌ن

20/08/2019 - 15:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كابینه‌كان بانگه‌شه‌ی چاكسازیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ به‌ڵام تا ئێستا به‌ كردوه‌ به‌ڵام تائێستا  بودجه‌ و قوتی خه‌ڵكی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت.

گه‌نده‌ڵیه‌كان له‌هه‌رێم ته‌نها له‌بوارێكدا نییه‌ به‌ڵكو له‌زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كان گه‌نده‌ڵى كراوه‌ و یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ش خانه‌نشینی حزبه‌كانه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ بوجه‌ی گشتی بۆ ده‌چێت و په‌رله‌مانتاركیش بره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سپێده‌ى راگه‌یاند "مانگانه‌ 107 ملیار دینار له‌ بودجه‌ى حكومه‌ت ده‌درێت به‌ خانه‌نشینانى حیزبیكه‌ ساڵانه‌ ئه‌م خانه‌نشینه‌ حیزبیانه‌ یه‌ك ترلیۆن و 284 ملیار دینار له‌ بودجه‌ى گشتى ده‌به‌ن."