بەشێك لەیارییەكانی مۆندیالی 2022دەهێنرێنە عێراق و هەرێمی كوردستان

20/08/2019 - 15:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت عیراق، كەوتەوە سەر شاڕێگە وەرزشییە شارستانییەتەكەی خۆی و مۆندیالی ٢٠٢٢ دەهێندرێتە عیراق و هەرێمی كوردستان

ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك نوسیویەتی "هەوڵەكانمان بەفیڕۆ نەڕۆیشت، دواجار یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ( فیفا ) بڕیاریدا بەڕێگەپێدانی بەشێك لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ لەعیراق و كوردستان، بەدیاریكراوی لەسەر یاریگەكانی بەسرەو كەربەلاو هەولێر ئەنجامبدرێن."

ئەمەش دەقی نووسینەكەی ئارەزوو مەحمود :

وێڕای پیرۆزبای لەوەرزشوانانی عیراق و كوردستان.
دواجار هەوڵەكانمان بەفیڕۆ نەڕۆیشت، دواجار یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ( فیفا ) بڕیاریدا بەڕێگەپێدانی بەشێك لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ لەعیراق و كوردستان، بەدیاریكراوی لەسەر یاریگەكانی بەسرەو كەربەلاو هەولێر ئەنجامبدرێن.
سوپاس و پێزانیمان ئاڕاستەی هەر یەك لەلایەنە پەیوەندیدارە وەرزشییەكان، یەك هەڵوێستی حكومەت، لیژنەی وەرزش ولاوانی پارلمانی عیراق، هەوڵی جیددی بەڕێز ”حسن كعبی” جێگری یەكەمی پەرلەمان، پاڵپشتی سەرجەم دەزگەكانی راگەیاندنی وەرزشی عیراق و كوردستان، جەماوەری وەرزشی عیراق و كوردستان، یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و یەكێتی ئاسیا كە دیراسەی داواكەمانیان كرد، ئەم بڕیارە جارێكی تر عیراق دەخاتەوە سەر شارێگەی وەرزشی و شارستانیەتی خۆی و تێكەڵ بەدونیا دەكاتەوە.

ئارەزوو مەحمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠/٨/٢٠١٩