ئەنجومەنی وەزیران بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر لەخەرجكردنی ئەم پارەیە

20/08/2019 - 17:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
به‌ هۆی زۆری بڕی پاره‌ی لیستی خەرجییەكانی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ پێوسیته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
 
عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند: تائێستا رەزامەندی خەرجكردنی پارەی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەدراوەو بەدەستمان نەگەیشتووە.
 
وتیشی "لیستی خەرجییەكانی خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بەڵام لەبەرئەوەی پارەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زۆرە، بۆیە پێویستی بەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە".
 
عومەر محەمەد بۆ ساتی سلێمانی  ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو پارەی خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوە بەیەكەوە خەرجكرا.