د.شێركۆ جەودەت: دەبێت ماف و پێگەی ئۆپۆزسیۆن پارێزراو بێت

22/08/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بە ئامانجی دیاریكردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی كە بڕیارە پەرلەمان بۆ وەرزی نوێی یاسادانانی خۆی كاریان لەسەر بكات كۆبوونەوە.


د. شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی ڕاگەیاند: پێویستە پێگە و مافی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی پارێزراو بێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەشت پڕۆژەی بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان ئامادەكردووە.