لەسەر بودجەی 2020 و دامەزراندن، فراكسیۆنی یەكگرتوو و وەزیری دارایی كۆبونەوە

22/08/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەیزری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوەو پرسی بودجەی 2020ی هەرێمیان تاوتوێكرد.

 

د. شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەیزری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆبوویەوە پرسی ئامادەكردنی بودجەی 2020ی هەرێم و گرێبەستەكانی حكومەتی بۆ ساڵانی ئایندەو كردنەوەی دەرگای دامەزراندن بەڕووی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان تاوتوێكرد.