هەولێر... كەسێك بەتۆمەتی دزینی مۆبایل دەستگیر كرا

22/08/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنكاوە لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت: پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزی لە عەنكاوە، دەستبەجێ پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی تۆمەتبار دەستگیر بكات.


باساك فرج ڕحیم ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنكاوە سەر بە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: ئاگادار كرانەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزی كردن لە عەنكاوە، گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستمان كرد بەلێكۆڵینەوەیەكی وورد، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لە بارەی ئەم دوو ڕووداوە و بە پشتبەستن بە كامێرای چاودێری توانیمان بە ناسنامەی تۆمەتبار بگەین و لە بۆسەیەكدا دەستگیری بكەین، تۆمەتبار بەناوی (ك.ت.ح.)، تەمەن (۲۸) ساڵ، تۆمەتبار دوای دەستگیر كردنی دانینا بەتاوانەكەی كەوا هەڵسابوون بە دزینی دوو مۆبایلی گرانبەها لە شارۆچكەی عەنكاوە.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند كردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦)لە ی.س.ع.