وادەی فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی پارێزگای هەڵەبجە دیاریكرا

22/08/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای هەڵەبجە وادەی فرۆشتنی بە شێوەی ئاشكرا بۆ چەند ژمارەیەك دیاری كرد.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە بڕیار درا ڕۆژی ١٦/٩/٢٠١٩ تابلۆكانی ژمارە ١-٩ بخرێتە زیادكردنی ئاشكراو سەرجەم ڕێكارەكان بگیرێتە بەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بە پێی یاسای ژمارە ٣٢ ی ساڵی ١٩٨٦ .

 

مانگی ڕابردوو بەرپرسێكی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە داوای كردبوو حكومەتی هەرێم تابلۆی ژمارە1988ی هەڵەبجە نەفرۆشێت وەك ڕێزگرتنێك بۆ گیانی ئەو پێنج هەزار شەهیدەی ساڵی 1988لەو شارە شەهیدكران.