ڤیدیۆ... داخستنی تونێلی دەربەندیخان وەك نوكتەو پێكەنین باس دەكرێت

22/08/2019 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەهۆی كەمتەرخەمی وچارەسەرنەكردنی گیروگرفتەكانی تونێلی دەربەندیخان كە ساڵانە چەندجارێك دادەخرێت، لەئێستادا بۆتە جێگای نوكتە وپێكەنینی شۆفێران ودەڵێن: هەرچەند ڕۆژێك جارێك هەواڵمان پێ دەدرێت كەتونێڵی دەربەندیخان داخراوە.

 

شۆفرانی دەرەبەندیخان وناوچەكە دەڵێن ئەوەندەی تونێڵی دەربەندیخان داخراوە ئەوەندە كراوە نییە بۆ خزمەتی خەڵك، بۆیە لەكاتی داخستنی دەبێت شۆفێران بەڕێگای سەختی شاخی بەرانان داهاتوچۆ بكەن وبەردەوام ژیانیان لەمەترسی دایە.