بەردەڕەش... چوار مانگە حكومەت سێ كیلۆ مەتر ڕێگای پێ نۆژەن ناكرێتەوە

22/08/2019 - 10:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەقەزای بەردەڕەش ماوەی چوار مانگە كار لەشەقامێكی سێ كیلۆمەتریدا دەكرێت كە دەكەوێتە سەر رێگای نێوان هەولێر دهۆك وتا ئێستا بەرووی شوفێراندا نەكراوەتەوە، شەقامەكە بەهۆی قەرەباڵغی ئۆتۆمبیڵ وبارهەڵگرەكان چەندین جار بۆتە هۆكاری روودانی هاتووچۆ و قوربانی لێكەوتۆتەوە بەڵام بەپێی قسەی شۆفێران وهاوڵاِتیان ئەو شەقامە بەهۆی كەمتەر خەمی بەرپرسانی ناوچە تەواو نەكراوە.

 

ئێستا رێگا نێوان بەردەرش كەڵەك بۆتە رێگایەكی سەرەكی بازرگانی لەنێوان پارێزگاكانی هەریمی كوردستان وتوركیا بەڵام ریگاكە بەتەواوی تێكچووە وپێویستی بەنۆژەنكردنەوەی تەواو هەیە، هاولاتیان وشوفێرانیش داوا رێگاكە چاكبكرێت ونیگەرانی خۆشیان لەخراپی ڕێگاو بانەكانی قەزای بەردەرش دەردەبڕن.