تاوانێكیتری قێزه‌ون له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراو بكوژه‌كان ده‌ستگیركران

22/08/2019 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا مێرمنداڵێک کوژراوە، تەرمەکەیان هەڵگرتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

لەمبارەیەوە (مقدم/ فرهاد عزیز سلیم) بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی بنصلاوە رایگه‌یاند: کەوا ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمێک لە جووت سایدی لاوان، ئێمەش دەستبەجێ چووین بۆ شوێنی ڕووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: لە میانەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ڕێکەوتی 20-8-2019 کاتژمێر 11 ی نیوەرۆ مێرمنداڵێک بەناوی (ا ،غ ، ج)، تەمەن 10 ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)، تەمەن (۱٤) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (۱٦) ساڵ کوژراوە.

راشیگه‌یاندوه‌ :ئێمەش توانیمان لە هەمان ڕێکەوت کاتژمێر 6ی ئێوارە هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دانیاننا بە تاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ ڕێکخستن و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کران، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤۰٦) لە ی.س.ع.

ئەلبوومی وێنەکان