سلێمانی... نرخی مریشك بۆ دوو هێندە بەرزبویەوە

22/08/2019 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا نرخی مریشك بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بۆ سەروی سێ هەزار دینار بەرزبوەتەوە.

 

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: نرخی‌ مریشك لە بازاڕەكاندا بۆ سەروی سێ هەزار دینار بەرزبوەتەوەو هۆكارەكەشی‌ بۆ ئەوە زیانە زۆرەی‌ خاوەن كێڵگەپەلەوەریەكان دەگەڕێتەوە كە لەڕابردودا بەریانكەوتوە.

 

هەروەها ووتیشی: هەركات نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە سێ هەزارو 500 دینار وەك چاودێری‌ بازرگانی‌ ڕێگری‌ لەبەرزبونەوەی‌ زیاتر دەكەن.

 

بەپێی وتەی مریشك فرۆشێك لەئێستادا كیلۆیەك مریشك بە 3250 دینار دەفرۆشن و لەگەڵ بەرزبوەنەوەی نرخەكەشی خواست لەسەر كڕینی كەمی كردووە.