داعش هێرش دەكاتە سەر گوندێكی جەلەولا

23/08/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری گوندێكی سنوری ناوچەی ئیسڵاحیان داوە لەسنووری شارۆچكەی جەلەولا.

هێرشەكە شەوی رابردوو لەلایەن ژمارەیەك چەكداری داعشەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر گوندی ئیسڵاح و هەوڵیانداوە بچنە ناو گوندەكە، بەڵام هاوڵاتیان وەڵامیان داونەتەوەو ئەوانیش پاشەكشەیان كردووە، زیانەكانیش نەزاندراوە.