راگه‌یه‌ندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە

24/08/2019 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی جۆرە نوقڵێک لەسەر شێوەی جگەرە ھۆشداری توند بەدوکاندارەکان دەدات، هه‌وه‌رها داوایه‌كیش ئاراسته‌ی دایکان و باوکان دەکات.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، گۆڕان قادر،سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوه‌، "ئاگاداری خاوەنی سەرجەم دوکان و مارکێت و فرۆشگاکانی سنوری شاری سلێمانی دەکەینەوە کە فرۆشتنی ئەو نوقڵ و شیرینیانەی لەشێوەی جگەرە دروستکراوە قەدەغەیە، لە ھەرشوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت خاوەنەکەی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".

ناوبراو وتیشی: بەھۆی ھەبوونی کاریگەری خراپ لەسەر رەفتاری ئەو مناڵانەی ئەو جۆرە خواردن و شیرینانە دەخۆن کە لەسەرشێوەی جگەرە دروستکراوە، یاسا و ڕێنمایییەکان فرۆشتنی قەدەغەکردووە و سزای بۆ فرۆشیارەکەی دیاریکردووە.

ئەوەشخراوەتەروو، لەلایەن لیژنەی سێی سەربە لیژنەکانە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێک لەوجۆرە شیرینیەدا گیراوە و لیژنەکان بەردەوام چاودێری مارکێت و بازاڕو شوێنە گشتییەکان دەکەن ھەرکەس و شوێنێک لەو جۆرە نوقڵ و شیرینیە بفرۆشێت ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

گۆڕان قادر داوا لە دایکان و باوکان دەکات، " بەوریایەکی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەکانتان دەیکڕن و رێگری بکەن لە کڕینی شتومەکی نەشیاو کەزیان بە رەفتاریان بگەیەنێت ولەکاتی ھەبونی ئەوجۆرە نوقڵ و شیرینیانەدا لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.