مامۆستایانی ناڕازی یاداشتێك دەدەنە وەزیری پەروەردە

24/08/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە شاری سلێمانی نوێنەری ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبونەوەو یاداشتێكیان دایە وەزیری پەروەردە.

 


عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی و پەرۆشی بۆ مافی مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە نوێنەری ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبوینەوەو لەسەر گرفت وئاریشەو ئاستەنگەكانی بەردەم پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردەو خوێندن، یاداشتێكی دووتەوەرییمان دایە وەزیری پەروەردە.

 

هەروەها وتیشی: یاداشتەكە لە دوو تەوەر پێكهاتبوو كە ۹خاڵیان تایبەت بوو بە كێشەپەروەردەییەكان و ۱۱خاڵیش تایبەت بە مافی مامۆستایان، كۆی گشتی كۆبونەوەكە بەهەندێك بەڵێن و ڕاسپاردە لە بەرژەوەندی مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە كۆتایی هات.

 

 

 

ئەلبوومی وێنەکان