لە شەش مانگدا 258 حاڵەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان تۆمار كراوە

24/08/2019 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئاماری شەش مانگی رابردووی توندوتیژی دژی ئافرەتانی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: تەنها لە شەش مانگی رابردوودا ئاماری قوربانیانی توندوتیژی دژی ئافرەتانی لە هەرێمی كوردستان دا 258 حاڵەت بووە وەك كوشتن ،خۆكوشتن ، سوتاندن ، دەستدرێژی سێكسی، 112 ئافرەت كوژراون یان خۆیان كوشتووە.

 


ئاماژەی بەوەشداوە: لە ماوەی‌ شەش مانگی‌ رابردوودا 22 ئافرەت كوژراون، 32 ئافرەتیش خۆیان كوشتووە، 99 ئافرەت سوتاون ، 58 ئافرەتیش سوتێنراون، 47 ئافرەتیش دەستدرێژی سێكسی كراوەتەوە سەر.

 

 

ئەلبوومی وێنەکان