كەلار... منداڵێكی تەمەن یەك ڕۆژ دەدۆزرێتەوە

24/08/2019 - 12:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شەمە كەلار منداڵێكی تەمەن 1 ڕۆژ دەدۆزرێتەوە، لەئێستادا منداڵەكە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی كەلار.

 

علی جەمال قدووری، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەمە لەكاتی نوێژی بەیانیدا لەپێش مزگەوتی بوخاری قەزای كەلار منداڵێك دەدۆزرێتەوە لەئێستادا منداڵەكە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی كەلار.

 

ڕاشیگەیاند: بەوتەی پزیشك منداڵەكە لەڕەگەزی نێرەو تەمەنی یەك ڕۆژەو باری تەندروستی جێگیرە ئێستا لەژێرچاودێری پزیشكدایەو پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكردۆتەوەو لێكۆڵینەوە لەناسنامەی ئەو منداڵەدەكات.