پارێزگاری سلێمانی: تا ئێستا بەشە نەوتی سپی نەگەشتوەتە پارێزگاكان

24/08/2019 - 15:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو-سلێمانی


پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بڕیاربوو تا كۆتایی مانگی حەوت بەشە نەوتی سپی بگاتە پارێزگاكان بۆ دابەشكردن بەسەر هاوڵاتیاندا، بەڵام تائێستا ئەوبەشە نەوتە نەگەیشتۆتە دەستیان.

 


دكتور هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ساڵانە بەشە نەوتی پارێزگاكان لە بەغدادەوە دەنێرێت بۆ پارێزگاكان، بڕیار بوو 1-4 تا 1-8 بەشەنەوتی سپی پارێزگاكان بدرێت بەڵام تائێستا هیچ لە وبڕەنەوتەی كە دەدرێت پێیان بۆیان نەهاتووە.

 


هەروەها وتیشی: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو پرۆسەی ناردنی نەوت لە بەغداوە دەست پێبكات و هەركات گەیشت بەسەر ماڵاندا دابەشی دەكەن.

 


جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 130 هەزاردیناری عراقیە بەڵام بە نزیك بوونەوە لە وەرزی زستان نرخی نەوت و سوتەمەنی بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕوو لە زیادبوون دەكات.