له‌ هه‌رێم 10 ملیۆن غه‌رامه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌لانه‌ بكوژێت

24/08/2019 - 17:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەمەودوا سزای قورسی ئەو كەسانە دەدرێت كە راوی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەكەن لەهەرێمی کوردستان، بە جۆرێك سزاكەیان دەگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی و له‌مڕۆشه‌وه‌ سزاکە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لوقمان شێروانی، شاره‌زا له‌بواری ژینگە رایگەیاند: بەفەرمی دەستەی ژینگەی هەرێم لیستێكی سزادانی ماددی دیاریکردووه‌ تایبەت بەو كەسانەی کە راوی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان دەکەن و لەمڕۆوه‌ بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌ و ئاڕاستەی پۆلیسی دارستانی هەرێمی کوردستانیش کراوە.

لەبارەی سزاکانەوە شێروانی بۆ دوارۆژ وتویه‌تی: "سزاکان بە جۆرێكە کە سزای راوكردنی پڵنگ و ورچ و جۆرەکانی و ئاسك و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینارە، سزای راوكردنی كەو پێنج ملیۆن دینار، بەرازی كێوی 500 هەزار دینار و رێوی 300 هەزار دینار و راوكردنی سمۆرە 100 هەزار دینارە".

ئەلبوومی وێنەکان