سوپای توركیا بۆردومانی سنووری ئاكرێ‌ دەكات

24/08/2019 - 20:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی گوندەكانی بابلۆو باكورمانیان كرد لە ناوچەی زێباری سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ‌.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی گوندەكانی بابلۆو باكورمانیان كرد لە ناوچەی زێباری سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ‌ لەسنووری پارێزگای دهۆك.

ئەوەی زانراوە ئۆتۆمبێلێك سووتاوە، دیارنیە ئایا ئۆتۆمبێلەكە كەسی تێدابووە یان نا، بەڵام فڕۆكە جەنگییەكان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاونەتەوە.