ورده‌كاری بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌خرێته‌ڕوو

25/08/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێپێدراوان (مفه‌وه‌ز)ی پۆلیس و كارمه‌ندانی ئاسایش ده‌رده‌كات.

به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، كه‌ واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری له‌سه‌ره‌، تێیدا رونكراوه‌ته‌وه‌، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه‌، بڕیارماندا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی كردنه‌وه‌ی خولی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران".

وه‌زیری‌ ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "خوله‌كه‌ بۆ كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆو ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ن بۆ زیاتر سودوه‌رگرتنه‌ له‌ڕاژه‌كانیان"، هاوكات له‌نوسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ باس له‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ دیراسه‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات، به‌سه‌رۆكایه‌تی د.سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌بێت.