دەربەندیخان... لە شاخی بەرانان لە چوار ڕۆژدا 400 ئۆتۆمبێل پەكیان كەوتووە

25/08/2019 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - دەربەندیخان


بەرێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەكرێتەوەو لەشاخی بەرانارانیش لە چوار ڕۆژدا 400 ئۆتۆمبێل پەكیان كەوتووە.


ڕێژەن بورهان بەرێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەئێستادا كاركردن لە تونێلی دەربەندیخان بەردەوامە و تاوەكو كۆتای ئەم هەفتە قیرتاوكردنی ڕێگاكە تەواو دەبێت و لەسەرەتای هەفتەی تونێلەكە بە ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەكرێتەوە.


سەبارەت بە هاتوچۆكردن لەسەر شاخی بەرنان لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ئاماژەی بەوەكرد: تەنها لە ماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا چوار ڕوداوی هاتوچۆ لەسەر شاخی بەرانان ڕویداوەو نزیكەی 400 ئۆتۆمبێلیش پەكیان كەوتووە.

 
جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چوار ڕۆژە كاركردن لە تونێلی دەربەندیخان دەستی پێكردوەو بەو هۆیەشەوە هاتوچۆ لەسەر شاخی بەرانان دەكرێت و ڕۆژانە ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست دەبێت.