سلێمانی... مامەڵەی كارتی نیشتیمانی بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان هەڵدەوەشێتەوە

25/08/2019 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پاسپۆرتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: بۆ مامەڵەی پاسپۆرت پێویستە بەشیك لە هاوڵاتیان كارتی زانیارییەكانیان بگۆڕن بۆ ئەو نوسینگانەی بۆیان دیاری كراوە.

 

بەڕێوەبەرایتی‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانی لەڕاگەیەندراێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە كارتی زانیارییەكانیان پێشتر لەم شوێنانەی خوارەوە دەرهێناوە وەك لە وێنەكەدا دیارە له ئێستا ئەو نوسینگانە هەڵوەشێندراوەتەوە، لە كاتی مامەڵەی دەرهینان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت پێویستە بیگۆڕن بۆ ئەو نوسینگانەی كە ئاماژەی پێدراوە، بە پێچەوانەوە كاروبارەكانیان جێبەجێ ناكرێت.

 

ئەلبوومی وێنەکان