بانە... كۆڵبەرێكی كورد دەكوژرێت

25/08/2019 - 14:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەك شەممە كۆڵبەرێكی كورد خەڵكی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 25-8-2019 هیزە چەكدارەكانی ئێران لە سنوورەكانی بانە و لە نزیك گوندی سەرتەزێن تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەر كردووەو لە ئاكامدا كۆڵبەرێك كوژراوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە: كۆڵبەرەكە ناوی عەبدولسەلام نەنۆڕی خەڵكی گوند نەنۆڕی بانەیەو بەپێی زانیاریەكان ئەو كۆڵبەرە لە مەودایەكی نزیكەوە تەقەی لێكراوە.