بڕیاری كۆتایی له‌ سه‌ردامه‌زراندن ده‌درێت

25/08/2019 - 14:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بڕیاری كۆتایی

لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی سێ‌ پاسەوان بۆ هەر پەڕلەمانتارێك و 8 پاسەوان بۆ هەر وەزیرێكی كابینەی نۆهەم بڕیاری كۆتایی لای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌.

هیوا نەسرەدین، بەرپرسی ئیدارەی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند "بڕیارە سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان وەڵامی داواكاری دامەزراندن بدەنەوە و وەڵامەكەیان بگەیەننە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان."

وتیشی”لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان بڕیار لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو پاسەوانانە دەدرێت، كە بە گرێبەست بێت و بۆ چوار ساڵ بێت یان هەمیشەیی بێت”.

بەپێی یاسا دەبێت هەر پەڕلەمانتارێك لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا سێ‌ پاسەوانی بۆ دابمەزرێت، بەڵام یاساكە دیاری نەكردووە، بە گرێبەست بێت یان هەمیشەیی.

لە ماوەی ڕابردوودا چەند پەڕلەمانتارێك ڕایانگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەن وەك خولەكانی پێشوو هەمیشەیی بێت و پاشان وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، هێشتا بابەتی دامەزراندنی ئەو پاسەوانانە یەكلایی نەكراوەتەوە.

بەرپرسی ئیدارەی پەڕلەمانی كوردستان بۆ خه‌ڵك ڕونیكردەوە، دامەزراندنی پاسەوانی وەزیرەكانیش هەر لەگەڵ پەڕلەمانتاراندا دەبێت و سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان خۆی دیاری دەكات.