كەركوك... لە هێرشێكی داعشدا 15 هاوڵاتی مەدەنی بونە قوربانی

25/08/2019 - 15:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی ئەو پەلامارەی كە شەوی رابردوو لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە چەكی قورس و مامناوەند كرایە قەزای داقووق ١٥ هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی.

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراقدا ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ‌ شەممە، هێرشیانكردە سەر یاریگایەك نزیك مەزارگەی ئیمام زەین ئەلعابدیین لە قەزای داقووق باشووری پارێزگای كەركووك لە ئەنجامی هێرشەكەدا، شەش مەدەنی كوژراون و نۆی دیكەش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: تیرۆرستانی داعش هێرشەكەیان بە چەكی قورس و مامناوەند ئەنجامداوە.