دایك و كچێك دوای سێ هه‌فته‌ له‌خانوویه‌كه‌یان به‌مردویی ده‌مێنه‌وه

25/08/2019 - 16:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە گەڕەكێكی شاری کەرکوک دایک و کچێکی مەسیحی کە بە بنەچە هاوڵاتی روسیین لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا بەمردوييی دۆزرانەوە.


سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی عەدالە راگەیاند: دوو ژنی مەسیحی کە دایک و کچن بەناوەکانی ( کچینۆڤا ئیلینا فیلادیمیرۆف ) و ( نادیە کازم ) لەماڵەکەی خۆیان بە مردويی دۆزرانەوە کە بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر مردنیان تێپەٌیوە چونکە تەرمەکان بۆنیان کردبوو.

وتیشی: "دایک و کچەکە بە بنەچە هاوڵاتی روسیین، بەڵام ناسنامەی عێراقیان هەیە، بە وتەی خەڵکی گەڕەکەکەش لەرووی دەرونیەوە تەواو نەبوون و بەتەنها هەردووکیان لەو خانووەدا ژیاون".

ئەفسەرەکەی پۆلیس کە خۆی بۆ لێکۆڵینەوە چووەتە شوێنەکە روونیکردەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان وادەردەکەوێت دایکەکە دەرگای ژورێکی بەسەر کچە تەمەن (٤٠ ساڵ) کەی داخستووە کە هیچ خواردن و خواردنەوەیەکی تێدا نەبووە، دایکەکەش لەژورێکی دیکە لەنزیک قەنەفەیەک کەوتبوو کە دەردەکەوت پێش کچەکەی گیانی لەدەستدابێت و کەس نەبووبێت دەرگای ژوورکە بۆ کچەکە بکاتەوە بۆیە ئەویش گیانی لەدەستداوە.

رەتیشیکردەوە مردنەکەیان بەهۆی تاوانەوە بوبێت چونکە هیچ شوێنەواری چوونە ژورەوەی خەڵک و لێدان بە تەرمەکانەوە نەبووە.