ئەو منداڵەی دوای شەهیدبونی باوکی جەڵتەلێیدا کۆچی دوایی کرد

25/08/2019 - 20:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ئەو منداڵەی دوای شەهید بوونی باوکی لە هێرشەکەی ناحیەی کۆکزدا توشی جەڵتە بوو کۆچی دوایی کرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە بڕیاری شەهید ئاسۆ ئەو منداڵەی دوای بیستنی شەهید بوونی باوکی توشی نەخۆشی جەڵتە بوو دوای دوو ڕۆژ لە خەستەخانەی شار لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردو بڕیارە لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاک بسپێردرێت.

 

جێگەی ئاماژەیە شەوی ٣٠-٧-٢٠١٩ بە هاوەن هێرش کرایە سەر ئاسایشی کۆکز لە ئەنجامدا دوو کەس شەهید بوون و دوو کەسیش بریندار بوون کە یەکیک لە شەهیدەکان ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی باوکی بڕیار بوو.