پارێزگاری هەولێر: بەغدا بەشە نەوتی هاوڵاتیانی هەرێمی ڕاگرت

26/08/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی ناوەند ئەو تەنكەرە نەوتەی بڕیوە كە ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستانی دەنارد تاوەكو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت.


نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا بەغدا هاوكارییەكی كەمی هاوڵاتیانی هەرێمی دەكرد بە ناردنی تەنكەرێك یاخود دوو تەنكەر نەوتیڕۆژانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا بەغدا ئەو بڕە نەوتەشی بڕیوە كە ڕۆژانە یاخود ڕۆژناڕۆژێك هەناردەی هەرێمی دەكرد.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری حكومەتی عێراق لەسەرەتای وەرزی زستاندا نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرد، بەڵام لەئێستادا لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوتی سپی بەڵام هاوڵاتیان ناچارن خۆیان نەوت بكڕن.