هەولێر... قەدەغەكردنی زەوی دابەش دوو، هەڵوەشایەوە

26/08/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانی دیراسەیەكمان كردووە كە هەموو كەسێك بتوانێت دەست بە دابەش دووی زەویەكانی لەكاتی كردنەوەی یەكەی نیشتەجێبوندا بكات.

 

سامان محەمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانی دیراسەمان كردووە كە هەموو كەسێك دەتوانێت زەوی یەكەی نیشتەجێ بوونی دابەش دوو بكات.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێشووتر ئەگەر لەو دوو كەسە كەسێك خانووێكی دیكەی بەناو بوایە، ئەوا نەیدەتوانی مۆڵەتی دابەش دوو وەربگرێت، بەڵام لەئێستادا ئەم رێنماییەش نەماوە و هەموو كەس دەتوانێت زەوی دابەش دوو بكات .