داواده‌كرێت كورد پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات

26/08/2019 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

تا ئێستا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌كو فشارێكی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت داواشده‌كرێت ركورد پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات.
د.به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، راگه‌یاند، تائێستا پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌نها قسه‌یه‌ و فشاری سیاسییه‌و به‌جددی كاری له‌سه‌ر ناكرێت.

وتیشی:"به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ده‌ستوور، رێكاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌سه‌رۆك وه‌زیران دیاریكراوه‌و ده‌بێت به‌ڵگه‌ هه‌بێت، بۆیه‌ له‌و بڕوایه‌دانیم ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵگه‌ كۆكرابێته‌وه‌ كه‌ بگاته‌ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لێبسێنرێته‌وه‌".

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كورد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، د.به‌هار مه‌حمود به‌سایتی سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌بێت كورد پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات و پێموایه‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كانیش ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌مجاره‌ی عیراق جیاوازتره‌ له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشووتر.