وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی شەش ئاشكرادەكرێت

26/08/2019 - 15:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەسەر دەستپێکردنەوەی موچەی مانگی شەشی ئەمساڵی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا و دواکەوتنی بەھۆی دواکەوتنی موچەی مانگی پێنجی ئەمساڵەوە رونکردنەوە دەدرێت، بەرێوەبەری یەکێک لەگەنجینەکانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، لیستی موچەکانی ئەو مانگە کەرەوانەیان کراوە وردبینی تێداکراوە و بەکۆتا ھاتوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەستمان گەیشتوە، سبەینێ٢٧ی٨ی٢٠١٩، دەست بەدابەشکردنی موچەی خانەنشینی سەربازی بکرێت و بۆ ڕۆژی چوارشەممەش موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەھێندرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چاوەڕواندەکرێت لە ٤و ٥ی مانگی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ بکرێتەوە و دابەشکردنی موچە دوانەکەوێت لەوکاتەی دیاریکراوە.

لای خۆشیەوە، حەسەن رەشید بەرێوەبەری گەنجینەی یەک لە سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچە و دەستپێکردنەوەی پێویستە لەوەزارەتی دارایی و ئابووریەوە ئێمە ئاگاداربکرێنەوە.

ناوبراو بۆ سایتی سلێمانی راشیگەیاند: ئەو لیستی موچەیەی تایبەتە بە مانگی شەشی ئەمساڵ لەلایەن فەرمانگەکانەوە بۆمان رەوانەکراوە و وردبینی تێداکراوە و ئامادەکراوە.