قەرزەکانی فەرمانبەران راده‌گیردرێت

26/08/2019 - 16:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ده‌رباره‌ی دانه‌وه‌ی قەرزەکانی خانووبەرە و هاوسەرگیری په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات له‌ ئێستا دا ئه‌و قه‌رزانه‌ وه‌رنه‌گرنه‌وه‌.


ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی ئابی ٢٠١٩ سێ په‌رله‌مانتار نوسراوێكیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردووەن تیایدا داوا دەکەن پرۆسەی دانەوەی پارەی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری رابگیرێت.

په‌رله‌مانتاره‌كان بریتین له‌ "جەلال محەمەد و روپاک ئەحمەد و کاوە عەبدولقادر" و له‌ نوسروەکەیاندا لەرێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، دوا دەكەن، پرۆسەی دانەوەی پارەی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری رابگیرێت، تا دیاریكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ گێڕانەوەی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەران و رێكخستنی ئەم پێشینانە لەو چوارچێوەیەدا.