لەم ناوچەیە شەڕێكی سەخت ڕوویدا

27/08/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

پێكدادانێكی تووند لەنێوان هێزەكانی سوپای ئازادی سوریا لە ڕۆژئاوای ئیعزاز لەگەڵ هێزەكانی ئازادی بەخشی عەفرین سەر بە هێزەكانی یەپەگە ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان لە سەرچاوە خۆجێیەكانی ناوچەكە، هێزەكانی سوپای ئازادی سوریا لە ڕۆژاوای ئیعزاز لەگەڵ هێزەكانی ئازادی بەخشی عەفرین سەر بە هێزەكانی یەپەگە پێكیان داداوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو پێكدادانە دوابەدوای هێرشی هێزەكانی ئازادی بەخشی عەفرین بۆ سەر یەكێك لە بنكە سەربازییەكانی هێزە چەكدارەكانی توركیا لە ڕۆژاوای ئیعزاز لە نزیكی نەخۆشخانەی ئەو شارە ڕوویداوە هاتووە.

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیش ئاماژەی بەوەكردووە، پێكدادانی توندی نێوان سوپای ئازادی بەخشی سوریا لەگەڵ هێزەكانی یەپەگە لەناوچەی مارناز لە ڕۆژئاوای ئیعزاز ڕوویداوە كە دوابەدوای دەستپێكی ئەو پێكدادانە هێزەكانی تۆپخانەی سوپای توركیاش بنكەكانی یەپەگەیان بوردومان كردووە.