یه‌كێتی پێنجه‌شه‌مه‌ بریاری خۆی ده‌دات و له‌گه‌ڵ پارتیش كۆنابنه‌وه‌

27/08/2019 - 15:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی خۆی ئه‌نجامبدات و تاوتوێی پرسی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.

 له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ ماڵپه‌ری حزبه‌كه‌ی وتووه‌ "بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و تێیدا هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ تاوتوێ بكات كه‌ بۆ ئێستای ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان گرنگیی هه‌یه‌."

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه‌، وته‌بێژی یه‌كێتی وتی، ئه‌و زانیارییه‌ به‌ناوی منه‌وه‌ له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام راست نیه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.