له‌ "كوردیو" فۆرمه‌كه‌ پربكه‌وه‌.. دامه‌زراندن ده‌ست پێده‌كات

27/08/2019 - 15:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕو سێ شەممە بەرواری ٢٠١٩/٨/٢٧ دامەزراندن لە پەروەردەی خورماتوو دەستی پێكرد.

به‌پێێ زانیاریه‌كان دامەزراندنەكە لە پەروەردەی خورماتووە و لە سەر پارێزگای سەڵاحەدینە لە سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عیراقە.

كۆی گشتی پلەكە ٣٢٠ پلەی دامەزراندنە كە بەم شیوە دابەش كراوە ٣٤ پلە بۆ دەرچوانی بەشی خوێندنی كوردی و ٢٩ پلە بۆ دەرچوانی بەشی توركمانی و ٧٢ پلە بۆ ناحیەی ئامرلی و ١٢٢ پلە بۆ هەردوو ناحیەی سلیمان بەگ و ناحیەی ینگیجە و بەشەكانی تری ناوەندی قەزای خورماتوو.

دامەزراندنەكە سەرجەم بەش و پسپۆڕ و بروانامە و  بێ بروانامە و دەرچوان دەگرێتەوە و لە ئەمڕۆوە خۆتۆماركردن دەست پێ دەكات  تا ٢٠ رۆژی تر بەردەوام دەبێت.

لینكی فۆرمی خۆتۆماركردن
http://salaheldin-info.com/PublicPages/Home.aspx

لە دوای خۆتۆماركردن فۆرمەكە رادەكێشی و لە گەڵ سەرجەم پێداویستیە داواكراوەكان پێشكەشی بەڕێوبەرایەری پەروەردەی قەزای خورماتوو دەكریت.