دامه‌زراندن له‌م وه‌زاره‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

28/08/2019 - 14:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەمەبەستی پڕکردنەوەو چارەسەرکردنی کێشەی کەمی میلاکات وەزارەتی پەروەردە دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە.

مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی پەروەردە، بە ڕاگەیاند "لەساڵی ٢٠١٤ەوەو بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و بڕینی بودجە لەبەغداوە، ھیچ کەسێک بۆ وەزارەتی پەروەردە دانەمەزرێندراوە، بەوەش کێشەمان بۆ دروستبووە."
وتیشی:"جگە لەوەی ھیچ کەسێک دانەمەزراوە، کۆمەڵێک مامۆستاش کۆچی دواییان کردوەو بەشێکیان مۆڵەتی بێ موچەو مۆڵەتی دایکایەتیان ھەیەو بەشێکیشیان خانەنشین بوون یاخود وازیان ھێناوە، ھیچ کەسێکیش لەشوێنیان دانەنراوەتەوە".
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا کە ھەموو ھەوڵێکمان خستۆتەگەڕ بۆئەوەی دامەزراندن لەکەرتی پەروەردە بکرێتەوەو بۆشایی و کێشەی کەمی میلاکات چارەسەر بکەین، چونکە خەڵکمان لێدەڕوات و کەسمان لەشوێنەکانیان دانەناوەتەوە.