ئه‌و به‌رپرسه‌ی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت ئه‌مرۆ ئازاد كرا

28/08/2019 - 14:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی بەپێی دانپێدانانی خودی محەمەدعەلی نەجەفی سەرۆکی پێشووی شارەوانیی تاران و وەزیری پێشووتری حکوومەتی ئێران بە دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی خۆی كوشت، ئه‌مرۆ ئازاد كرا .

نەجەفی له‌ چەند مانگە لەمەوپێش ژنەکەی خۆی بەناوی میترا ئوستاد کوشت، كادانه‌وه‌ی زۆری به‌دواخۆیدا هێناو چاوێرده‌كا له‌ سێداره‌ بدرێت، به‌ڵام بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، محەمەدعەلی نەجەفی دوای ئەوەی لەلایەن بنەماڵە و کەسوکاری ژنەکەی (میترا ئوستاد) کەلە کوردانی یارسانی کرماشانن، بەخشراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن لە زیندان ئازاد کراوە.

پرسی کوژرانی میترا ئوستاد کە لەلایەن بەرپرس و وەزیرێکی پێشووتری حکوومەتی ئێرانەوە کوژراوە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە و هێشتا لایەنە ناڕوونەکانی دەرنەکەوتوون.

ماویەک لەمەوبەر چەند چالاکوانێکی سیاسیی تاران، لەبارەی دۆسیەی محەمەدعەلی نەجەفی سەردانی ڕێبەرانی ئایینی یارسانیان لە کرماشان کرد و توانیان لەو ڕێگەیەوە لە سزای سێدارەی محەمەدعەلی نەجەفی خۆش بن.