بەهۆی رووداوێك، سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی عێراق گیانی لەدەستدا

29/08/2019 - 08:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا سەرۆكی یەكێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر – ئاكرێ گیانی لەدەستدا.

(ئازاد دارتاش) بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندێكی نووسەرانی عێراق گەیشتبوونە هەولێر بە مەبەستی بەشدایكردنی لە (27) ەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی نووسەرو پزیشك (د. نافع ئاكرەیی) كە بریار بوو ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن یەكێتی نووسەرانی عێراق – كاروباری رۆشنبیری كوردی لە هۆڵی كۆنفرانسەكان لە ئاكرێ بەڕێوەبچێت، بەڵام لەكاتی چوونی شاندەكە بۆ ئاكرێ، رووبەرووی رووداوێكی هاتووچۆ بوونەوەو سەرۆكی یەكێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق گیانی لە دەستدا.