زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 6 بزانن

29/08/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هات و ئێستاش وردبینی كردن بۆ مووچەی مانگی شەش دەستی پێكردووە.

مووچەی مانگی رابردوو، بەشێوەیەكی سست دابەشكراو مووچەخۆران نیكەرانبوون لەدواكەوتنی مووچەكانیان، بڕیارە رۆژی (5/9/2019) دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزیران لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێبكات و پاشانیش دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی و دارایی و وەزارەتەكانی دیكە بەردەوامبێت.

بەشی یەكەمی مووچەی ئەم وەزارەتانە لەسەر داهاتی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت و بەشی دووەمیش لەسەر داهاتی حكومەتی عێراقی دەبێت كەبەشە مووچەی مانگانە ڕەوانەی هەرێم دەكات.