سوپای توركیا عەفرین بۆردومان دەكات

29/08/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

سوپای توركیا و میلیشیا چەكدارە هاوپشتەكانی گوندی باشەمرای ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپارانكرد.

ئێوارەی دوێنێ گوندی باشەمرای كە دەكەوێتە سنووری شێراوای سەربە عەفرینەوە، لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە تۆپباران كرا.

زیانە گیانی و ژینگەیی و مادییەكانی ئەو تۆپبارانە تا ئێستا نەزاندراوە.