سلێمانی... ژمارەیەك ڕێكخراوی مەدەنی یاداشتێك دەدەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

29/08/2019 - 15:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو-سلێمانی

 

ئەمرۆ پێنج شەممە ژمارەیەك ڕێكخراوی مەدەنی یاداشتێك دەدرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسلێمانی و داوای بە جینۆساید ناساندنی پرۆسەی ئەنفال دەكەن.


هەژار بەرزنجی، نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ژماریەك لەڕێكخراوەكان بەنوێنەرایەتی 60ڕێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی لە یاداشتێكدا داوادەكەین تاوانی ئەنفال بەجینۆساید بناسرێت لەلایەن حكومەتی عێراقیەوەو زیاندمەندانی ئەوتاوانانەش قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بكرێنەوە.


ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان بەشێوەی زانستی بێت و بەشێوەیەك بێت ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلی كوردستان كراوە دیكۆمێنت بكرێت.

 

ئەلبوومی وێنەکان