سلێمانی... كەمئەندامان دژی بڕیارێكی حكومەت گردبونەوە

29/08/2019 - 16:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 كوردیو-سلێمانی


بەهۆی بڕیاری دووبارە پشكنینەوە بۆ كەمئەندامان لەلایەن وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستیەكانی لێكەوتەوە و لەسلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

 

سامان حسێن ، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان بە كوردیوی راگەیاند: داوای ڕاگرتنی بڕیاری دوبارە پشكنینەوەی لیژنە تەندروستیەكانیان دەكەین كە بڕیارە دوبارە بۆ كەمئەندامان ئەنجام بدرێتەوەو موچەی ئەو 13000 كەمئەندامە بگێردرێتەوە.

 


ئەشێك لە كەمئەندامان ئاماژە بەوە دەكەن: لەئێستادا كەمئەندامان ژیان وگوزەرانیان لەوپەڕی خراپی دایەو زۆرجار بەرپرسان موزایەدە بە ژیانی ئەوانەوە دەكەن.

 


جێگەی ئاماژەیە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پێش جەژنی قوربان ڕایگەیاند كە موچەی 13هەزار كەمئەندامیان گێڕاوەتەوە بەڵام كەم ئەندامان دەڵێن جگە لە وەرگرتنی پسوڵەیەك دیارنیە كەی موچە فەوتاوەكانیان وەردەگرنەوە.

 

ئەلبوومی وێنەکان